مه‌كگورك بۆ كوردستان 24: هه‌ندێك له هێزه‌كانی حه‌شد له‌ژێر كۆنتڕۆڵی عێراقدا نین
K24 - واشنتن:
برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، به‌شێك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراقیدا نین و به‌غداش دانی به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه.
مه‌كگورك، له وه‌ڵامی پرسیارێكی لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24 له واشنتن، له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای ئه‌مه‌ریكا، كه رای جیاوازییان له‌سه‌ر حه‌شد هه‌یه رایگه‌یاند، ده‌كرێ بگوترێت هه‌ندێ له‌و هێزانه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین، له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراقیدا نین و هه‌ندێكیشیان له‌ژێر كۆنتڕۆڵیاندان.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌شی له‌ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تدا نین، كێشه‌یه و خودی حكوومه‌تی عێراقیش دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌وه كێشه‌یه.
پێشتر جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كێنزی له وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند ئه‌و هێزانه‌ى له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی عێراقی نین و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه، به‌ڵام عه‌قید رایان له سوپای ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزانه له‌ژێر بڕیاری حكومه‌تی عێراقیدان، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناكۆكییه‌ك له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و سوپای ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
مه‌كگورك له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "من كۆنفڕانسه‌كه‌ی پێنتاگۆنم نه‌بینیووه".
له باره‌ی گرفتی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شد كه له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی عێراقدا نین، مه‌كگورك روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وه‌یه ئامانجی حكوومه‌تی نوێی عێراقی ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و هێزانه بهێنێته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و ئێمه‌ش پشتگیریی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ین.
ئ. م