له هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی راوێژكاری تایبه‌ت به منداڵان ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی تایبه‌ت به منداڵانی شاری هه‌ولێر، له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24 و راپۆرتێكی كه‌ناڵه‌كه خرانه‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی راوێژكاری تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی منداڵانی له هه‌ولێر كرده‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: "بەشێکی دیكه‌ی راوێژكارى بۆ چارەسەری منداڵان له ده‌ره‌وه‌ی نەخۆشخانەى راپەڕين، كه ده‌كه‌وێته پشتی نەخۆشخانەى له دايكبوون بۆ چاره‌سه‌ری منداڵانی نه‌خۆش به 24 كاتژمێری له رێككه‌وتی (1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) ده‌كرێته‌وه".
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه، "ته‌نیا به‌یانیان به ئیحاله‌ی بنكه ته‌ندرووستییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌خۆش ده‌بینرێت".