په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا: به‌رهه‌م ساڵح زۆر توڕه و نائومێده
K24 – هه‌ولێر:
ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا، رايگه‌ياند، به‌رهه‌م ساڵح زۆر بێ ئومێد و توڕه بووه.
ئاراس گوتى: له كافترياى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، به‌رهه‌م ساڵحم بينى و به‌يه‌كه‌وه قسه‌مان كرد و زۆر توڕه بوو و نائومێديش بوو.
گوتيشى: تازه مه‌سه‌له‌كه گه‌يشتووه‌ته بنبه‌ست و ئه‌و باسه له په‌رله‌مان يه‌كلا ناكرێته‌وه و چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه يه‌كێتى و پارتى به‌يه‌كه‌وه دانيشن.
ئاراس باسى له‌وه‌شكرد، به‌رهه‌م ساڵح وتوويه‌تى دوو رۆژ پێشتر لاى سه‌رۆك بارزانى بووم و نه‌مانتوانى ئه‌و پرسه يه‌كلا بكه‌ينه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح بێ هيوا بووه و رايگه‌ياندووه، ئاوا بێت تا دوو مانگى ديكه ناتوانين پۆستى سه‌رۆك كۆمار يه‌كلا بكه‌ينه‌وه.
ئاراس ئه‌حمه‌د ئاشكراشيكرد له هه‌ژده كورسييه‌كه‌ى يه‌كێتى ته‌نيا 7 په‌رله‌مانتار ده‌نگ به به‌رهه‌م ده‌ده‌ن و 4 په‌رله‌مانتاريشيان به‌ڵێنيان به فوئاد حوسێن داوه، كه ده‌نگى پێ ده‌ده‌ن.
بڕياربوو كاتژمێر هه‌شتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا خولى يه‌كه‌مى ده‌نگدان بۆ كانديدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێت.
په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا رايگه‌ياند، به هۆى ئاماده نه‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق.
تا ئێستا 23 كه‌س خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى پاڵاوتووه. له‌و ژماره‌يه‌ش 7 پاڵێوراويان كوردن.
پارتى ديموكراتى كوردستان، به كانديدكردنى فوئاد حوسێن، كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه رێبوار هادى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، به كوردستان24ى راگه‌ياند، به هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى ياسايى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ نيو كاتژمێر دواخرا و به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتارانه‌وه، ئه‌سته‌مه ئه‌و پرسه ئه‌م شه‌و يه‌كلا بكرێته‌وه.
گوتيشى: به گوێره‌ى مادده‌ى 70 له ده‌ستوورى عێراق، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌وپێيه پێويستى به 220 ده‌نگ ده‌بێت. پێشبينى ناكرێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه يه‌كلا بێته‌وه.