ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی سوكایه‌تی به ژنه شه‌ڕڤانه‌كه ده‌كات ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زانیاری له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌دا سووكایه‌تی به ته‌رمی "بارین كۆبانێ" ده‌كه‌ن و وێنه ده‌گرێت و په‌یام ئاراسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ده‌كات.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر ته‌رمی شه‌ڕڤانێكی ژن له ناوچه‌ی بولبول له عه‌فرین كراوه، ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و به‌شێك له چالاكوانانیش به توڕه‌ییه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ره‌فتاره دژه مرۆییانه‌یان كردووه‌و یه‌كێك له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ناسێنن.
له تویته‌ره‌وه چالاكوانێك ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه ناوی سه‌عد شوبه‌كه و نازناوی ئه‌بو حه‌مزه‌ی هه‌یه و خه‌ڵكی گوندی شێخ هیلالی ناوچه‌ی كفرنایای حه‌له‌به. ئاواره‌بووه و له ناوچه‌ی ئه‌عزاز داده‌نیشێت و ناوه‌ندێكی فرۆشتنی ده‌رمان و ماركێتێكی فرۆشتنی پێڵاوی هه‌یه".
الكلب الذي مثل بجثة الشهيدة#بارين_كوباني
— baravan kocher (@Baravankocher1) ٢ فبراير، ٢٠١٨
اسمه سعد شوبك
اللقب ابو حمزة من قرية الشيخ هلال #كفرنايا
نازح يقيم في مدينة أعزاز لديه مركز لبيع الادوية وماركيت لبيع الاغذية في #اعزاز
اخوته واقربائه وليد و زهير و عبد المنعم و
احمد و سمير
يا بني جلدتي قوم‌و بلواجب نحن ننتظر#عفرين pic.twitter.com/TlLlnkxcvs
جگه له‌وه‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك برا و كه‌سوكاری ناوبراویان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: "له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ناوی "ئه‌بو به‌ڕائی شیمالی" خۆی ناساندووه‌و به داعش و تیرۆریست و دژه كورد ناوی ده‌به‌ن".
سوكایه‌تیكردنی به ته‌رمی شه‌ڕڤانێكی ژن، توڕه‌یی زۆری به‌دوادا هاتووه، كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له كاتی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی بچووكی ده‌ڤه‌ری بولبول ئه‌نجامیانداوه.
#بارين_كوباني
— جوان قامشلو (@jjwan50) ٢ فبراير، ٢٠١٨
هذا هو الساقط الذي مثل بجثة القديسة بارين .
انا لا اتمنى ان يقتل . اتمنى ان يقبض عليه حيآ ويمثل بجسده لكي يذوق من نفس الكأس .
لن يشفي غليلنا الا تقطيع هذا الخنزير اربآ اربآ pic.twitter.com/nYx7am0kHm
هه‌ر بۆیه چالاكوانان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و رێكخراوه‌كانی بواری یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئه‌و كه‌سه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و سوكایه‌تی هاوڕێكانی دژی ته‌رمی شه‌ڕڤانێكی ژن، وه‌ك په‌یامێك بۆ په‌كه‌كه تۆمار ده‌كات، به زیندوویی یان مردوویی ده‌بێته بكه‌وێته ده‌ست گه‌ل، چونكه ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی گه‌لانی سووریاوه داواكراوه.
هاوكات، ھاوپەیمانی نیشتیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەركۆنەی كردەوەكانی سوپای ئازادی سووریا دەكات و جەختدەكاتەوە ئەو كردەوانە پێشێلكارین.
لە بەیاننامەیەكدا ھاوپەیمانێتییەكە رایگەیاندووە، لە عەفرینەوە چەند وێنە و ڤیدیۆیەكیان بەدەست گەیشتوون كە تێیدا بێرێزی بەرامبەر ھەندێك تەرم كراوە، یان چەند كردەوەیەكی وەك تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیانی كورد، كە لە لایەن چەند پێكھاتەیەكی سەربازی ئەنجامدراون، پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت و تاوانبارانیش سزا بدرێن، چونكە ئەو كردەوانە پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤن.
ھاوپەیمانی نیشتیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سەركۆنەی ھەرجۆرە پێشێلكارییەكی لەو جۆرە دەكات و دەشڵێت دژی سووكایەتیكردنن بە تەرمی سڤیل و شەڕڤانان و دیلەكانی جەنگ. داواش دەكات تەواوی پێكھاتە و ئاین و بۆچوونەكان لەو جۆرە سووكایەتیپێكردن و پێشێلكارییانە دووربن.