ئيداره‌ى منبج: سوپاى سووريا نه‌هاتووه‌ته شاره‌كه و هاوپه‌يمانانيش له شوێنى خۆيانن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى باڵاى ئيداره‌ى منبج له باكوورى سووريا، ره‌تيكرده‌وه، هيچ هێزێكى سوپاى سووريا چووبێته ناو منبج و ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كيشى له كاروبارى ئيدارى شاره‌كه ره‌تكرده‌وه.
هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكارى ئيداره‌ى مه‌ده‌نى ديموكراتى منبج و ده‌وروبه‌رى، محه‌ممه‌د خه‌ير شێخۆ له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "هاوار" رايگه‌ياند، "زۆر هه‌واڵى هه‌ڵه سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ى سوپاى سووريا و گه‌ڕانه‌وه‌ى حكومه‌تى سووريا بۆ منبج بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه هێزه‌كانمان كشاونه‌ته‌وه، يان هێزى ديكه و سوپاى توركيا هاتوونه‌ته شاره‌كه، ئه‌و هه‌واڵانه هه‌موويان هه‌ڵبه‌ستراوون و دوورن له راستييه‌وه".
گوتيشى: "ئێمه له منبجين و تێيدا ده‌ژين و كاره‌كانمان به‌رده‌وامه و ته‌نيا هێزى ناوخۆيى تايبه‌ت به منبجيش له شاره‌كه‌دا هه‌ن و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبجيش له سنوورى ئيدارى شاره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و هيچ گۆڕانكارييه‌ك رووى نه‌داوه و ته‌نانه‌ت ره‌تيشى ده‌كه‌ينه‌وه، هيچ هێزێكى ئه‌منى سووريا گه‌ڕابێته‌وه بۆ به‌نداوى تشرين".
شێخۆ باسى له‌وه‌شكرد، "گه‌ڕانه‌وه‌ى ئيداره‌ى سووريا ته‌نيا له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارى و مه‌ده‌نييه‌كان ده‌بێت و گفتوگۆى ئيداره‌ى منبج و ده‌سه‌ڵاتى ديمه‌شقيش ماوه‌يه‌كى درێژه به‌رده‌وامه و تا ئێستا نه‌گه‌يشتووينه‌ته هيچ رێككه‌وتنێك كه جێى ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولا بێت".
ئاشكراشيكرد، "هێشتا گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه".
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكاش له منبج، شێخۆ ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه راست بن و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش و ئيداره‌ى مه‌ده‌نى و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج به‌رده‌وامن".
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ده‌ورييه‌ى هاوبه‌شى سنوور پارێزى هاوپه‌يمانه‌كانى دژ به داعش باش‌ترين به‌ڵگه‌يه بۆ بوونى ئه‌و هێزانه و سه‌رجه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كانيش كه پێشتر ئه‌مه‌ريكاييه‌كان به‌ڵێنيان دابوو جێبه‌جێيان بكه‌ن، هێشتا كاريان تێدا ده‌كرێت".
شێخۆ دووپاتيشيكرده‌وه، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى منبج، پشت به خۆى ده‌به‌ستێت، نه‌ك هێزه بيانييه‌كانى ده‌ره‌وه".
ئ.ر