حه‌شدی شه‌عبی: پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ ئێمه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی میلیشیای "عه‌سائبی ئه‌هلولحه‌ق" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، مافی خۆیانه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بدرێته ئه‌وان و روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌وان ده‌بێت.
مه‌حمود روبه‌یعی، گوته‌بێژی ئه‌و گرووپه میلیشیایه‌ی حه‌شد رایگه‌یاند، گرووپه‌كه‌یان له دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، چاوییان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت.
هاوكات ره‌تیشیده‌كاته‌وه هیچ كه‌سێك وه‌ك ره‌مز و سیمبۆل بناسێنن جگه له‌وه‌ی گه‌لی عێراق دیاری ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی گرووپه‌كه‌یان گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات و له پێناو سه‌ركردایه‌تی سیسته‌مێكی سیاسی، هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها به پێویستیشی ده‌زانێت بیرۆكه‌ی ته‌وافوقی سیاسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئێستا ئه‌و بنه‌مایه‌ی شكستیهێناوه، داواش ده‌كات زۆرینه‌ی سیاسی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بكات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، فه‌سیڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له دژی داعش شه‌ڕیانكردووه، ئیستا سه‌رقاڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كن بۆ گرتنه‌خۆی ته‌واوی شه‌ڕكه‌رانی میلیشیاكه به بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو، به فه‌رمی هاوپه‌یمانێتییه‌كی "حه‌شدی شه‌عبی" بۆ هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێت.