فیفا پێش مۆندیال هه‌ڕه‌شه له یاریزانه‌كان ده‌كات
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هه‌ڕه‌شه له یاریزانه به‌شداربووه‌كانی مۆندیال ده‌كات كه خۆیان له به‌كارهێنانی ئاماژه و ده‌ربڕینی ره‌گه‌زپه‌رستی بپارێزن، له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌وجۆره بۆ به‌توندترین شێوه سزا ده‌درێن.
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاو بۆته‌وه، نووسیویه‌تی: هه‌ر یاریزانێك یان راهێنه‌رێك و هه‌ر كه‌سێكی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژارده‌كان له مۆندیالی 2018ـی رووسیا ره‌فتاری ره‌گه‌زپه‌رستی پیشان بده‌ن، به توندترین شێوه سڕ ده‌كرێن.
له به‌رامبه‌ردا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا هۆشداریی دایه هانده‌ران و یاریزانه‌كانی كه له مۆندیالی 2018 خۆیان له ره‌گه‌زپه‌رستی و ئاژاوه به‌دووربگرن، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هانده‌رانی رووسیا كه پێشتر له یۆرۆی 2016 زۆر به‌توندی له دژی یه‌كتر وه‌ستانه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند یاریزانی له هه‌ردوو ره‌گه‌زی سپی‌پێست و ڕه‌شپێستی هه‌یه له‌وانه (ره‌حیم ستێرلینگ، دانی وێلباك، خیسی لینگار و راشفۆرد) كه ترسیان له‌وه هه‌یه هانده‌رانی رووسیا دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌دژیان به‌كاربهێن.
گاریس ساوزگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیگلاند له باره‌ی بابه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان گفتووگۆی كرد و هه‌موو شتێكی بۆ ڕوون كردوونه‌ته‌وه كه خۆیان له‌م بابه‌ته به‌دوور بگرن.
ساوزگه‌یت به یاریزانه‌كانی گوتووه: ئێمه دهستدهخهینه نێو ده‌ستی یه‌كتر و به‌یه‌كه‌وه دژی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌وه‌ستینه‌وه كۆشش بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیال ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كه‌وتۆته گرووپه حه‌وته‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (به‌لجیكا، په‌نه‌ما و توونس) یاری ده‌كات.