داواكارییه‌كی ئێران عێراقییه‌كان نیگه‌ران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاشكرای كرد، ئێران داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه، خشته‌ی سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ به‌غدا و هه‌ولێر ئاشكرا نه‌كات، كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سیاسی و بازرگانی گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت "پاساوی تاران بۆ ئه‌و داواكارییه ئه‌وه بووه كه باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا خشته‌ی دیدار و پرۆگرامه‌كانی وه‌زیر رێكده‌خات. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی چه‌ند كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێن "ئێران خۆی به خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری عێراق ده‌زانێت".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیش، باڵیۆزخانه‌ی ئیران له به‌غدا پرۆگرامێكی چو پڕ و ته‌واوی بۆ سه‌ردان و دیداره‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رێكخستووه، له‌و پرۆگرامه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دیداره فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خۆگرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی سیاسی له هه‌گبه‌دایه و دیارترینیان پرسی ته‌واوكردنی حكوومه‌ته كه هێشتا ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر تاران بزانێت".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: "زه‌ریف له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌وره سه‌رمایه‌دار و پیاوانی كاری ئێرانیشی هێناوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه واشنتن فشاری بۆ سه‌ر به‌غدا زیادكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له هاوكاریی بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران هه‌ڵگرێت".
زانیاری ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌باره‌ی خۆده‌ربازكردنی تاران له سزاكانی سه‌ری، چه‌ند پێشنیازێك ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسانی عێراق. به‌ڵام جۆری ئه‌و پێشنیازانه هێشتا ئاشكرا نه‌كراون.
سه‌رچاوه‌كه ته‌نها گوتوویه‌تی: "رۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و پرسانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر و سلێمانییش تاوتوێ ده‌كات".