كوردانی رۆژئاوا له‌ ئه‌ڵمانیا رێكخراوێكی نوێیان دامه‌زراند

کوردانی ئەڵمانیا لە ناو پارت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خۆیان رێکخستووە
kurdistan24.net

K24 – به‌رلین:

کوردانی ئەڵمانیا لە ناو پارت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خۆیان رێکخستووە، بەشێکی ئەو کۆمەڵە کوردیانە لە بواری کولتووری و فەرھەنگی کوردی چالاکن.

کوردانی رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵەیەکیان لە بەرلین و براندنبۆرگ دامەزراند، کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە رەوەندی کوردی دەکات.

دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا بەھەزاران كه‌س لە کوردانی سووریا روویان کردە ئەوروپا و بەشێکی زۆریشیان لە ئەڵمانیا گیرسانەوە، ئێستا کوردانی رۆژئاوا خاوەنی رەوەندێکی گەورەن و خۆیان لە ناو پارت و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی رێکخستووە.