3 یاریزانی ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتووش ناگه‌ڕێنه‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌كه، 3 یاریزانی ریال مه‌درید ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه له یاری داهاتوو له به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ دیسان بێبه‌ش ده‌بن.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ریه‌ك له (كیلۆر ناڤاس، كه‌ریم بێنیزما و فابیۆ كوینترا) به‌هۆكاری جیاواز له پێكهاته‌ی زێدان بۆ یاریی داهاتووی لالیگا دوور خراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌چاوه، زێدان به‌هۆی ئاستبه‌رزی یاریزانه لاوه‌كانی به تایبه‌تی ماركۆ ئه‌سینسیۆ، مۆراتا، ڤازكوێز و ماریانۆ نایه‌وێت په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی بكات، ته‌نانه‌ت نایه‌وێت كریستیانۆش په‌له له گه‌ڕانه‌وه‌ی بكات.
ماركای ئاشكرای كردووه كه هێشتا بێنزیما باری ته‌ندروستی 100% نییه، هه‌ڵبه‌ت فابیۆ كوینترا و ناڤاسی گۆڵپارێزیش له بارودۆخێكی جه‌سته‌یی باش‌دا نینه.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی له كات 21:45 خوله‌ك دووه‌مین یاریی خۆی له لالیگا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ئه‌نجام ده‌دات.