راكان جبوورى پشتيوانى گهڕانهوهى عهرهبه هاوردهكان دهكات
K24 – كهركووك:
لەهەوڵێکی نوێدا پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، راكان جبوورى پشتيوانى لە گەڕانەوەی ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردە دەکات بۆ سنووری ناحیەی لەیلانی سەر بەپارێزگای کەرکووک، گوندی تەرجل کە سەرجەم دانیشتوانەکەی کورد رووبەڕووی هەڕەشەی تەعریبکردن بوونەتەوە، ژمارەیەک هاووڵاتی عەرەب نوسراوێکیان بەدەستەوە گرتوەو هاتوون بۆ گوندەکە و بەخەڵکەکەیان وتووە دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکە، خەڵکی کوردی ئەو ناوچەیە داوای بەهاناوەچون دەکەن و دەڵێن، تاهێزمان ههبێت بەرگری دەکەین و ناوچەکەمان جێی ناهێڵێن.
ههر سهبارهت به پێشێلكارييهكان، ئهمڕۆ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ رایگهياند، حکوومەتی عێراق پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کەرکووک ئەنجام دەدات بەردەوامیشە لەسەر پێشێلکاریيەکان.
ئاوارەکانی کەرکووکیش لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ دەڵێن مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کوێن؟