داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئێرانی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به رێكخراوی داعش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سێ چه‌كداری بڵاوكرده‌وه، گوایه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازی ئێرانن و به‌ر له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه، تۆمارییان كردووه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه ئاژانسی ئه‌عماق بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "ده‌ستیان كه‌وتووه"، سێ چه‌كدار له ناو ئۆتۆمبێلێكن دان و دووانییان به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن و یه‌كێكیشیان به فارسی، كه‌سی چواره‌میش له دواوه دانیشتووه و ده‌رناكه‌وێت.
سێ چه‌كداره‌كه، جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ره و په‌یامی "كۆتایی و ماڵئاوایی" خۆیان به كورتی تۆمار كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، به هیچ شێوه‌یه‌كی باسی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پاسداران ناكه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ناكه‌ن، كه چه‌كداری داعش بن یان له‌سه‌ر داواكاری رێكخراوه‌كه كرده‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌رچی كه‌سی سێیه‌مه، كه به فارسی قسه ده‌كات، ده‌ڵێت: "ان شاءالله من ده‌مرم" و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات "پرۆسه‌ی جه‌نگ له دژی چه‌ته‌كان زۆر به‌هێزه" و سوپای پاسدارانی ئێران تێكده‌شكێت.
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران، له ئه‌هواز "احواز"ی باشووری ئێران، 29 كه‌س كوژران و 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چوار چه‌كداره‌وه ئه‌نجامدرا و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران.
هه‌رچه‌نده حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، "به‌كرێگیراوانی بیانی" به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیان ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستاش روون نییه چ لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌ك بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی ئه‌هواز و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆیان له هێرشه‌كه راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا به ته‌واوه‌تی روون نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه، سه‌ر به چ لایه‌نێكن.
"#داعش" ينشر فيديو لثلاثة يظهر 3 أشخاص يرتدون زياً عسكرياً ويقولون إنهم في طريقهم لتنفيذ هجوم #الأهوازhttps://t.co/YRqO3UQBaZ#ISIS #Ahvaz #Iran pic.twitter.com/r0nzLUQm0u
— nbnlebanon (@nbntweets) September 23, 2018
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م