به فه‌رمی، كریستیانۆ په‌یامێكی ماڵئاوایی بڵاو كرده‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، په‌یامێكی ماڵئاوایی له باره‌ی رۆیشتنی له ریال مه‌دریده‌وه بۆ یوڤێنتۆس بڵاو كرده‌وه، ده‌ڵێت: من ئه‌وه ده‌ڕۆم و به‌جێتان دێڵم، به‌ڵام دڵنیابه پۆشینی درێسی یانه‌ی شایانه هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌م.
كریستیانۆ نووسیویه‌تی: سووپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی 9 ساڵی یاریكردنم له ریال مه‌درید پشتگیریان كردم، راسته من ئێستا به‌ره‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ڕۆم، به‌ڵام هه‌رگیز درۆشم و لۆگۆ و یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌بیر ناكه‌م.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له ریال مه‌درید یاریم كردووه خۆشترین ساته‌كانی ژیانم له‌و شاره تێپه‌ڕ كردووه، سووپاسی هه‌موو هانده‌رانی ئه‌و یانه ده‌كه‌م، من له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی 4 تۆپی زێرینیم به‌ده‌ستهێناوه، 3 ێڵاوی زێرم له‌و یانه‌یه بردۆته‌وه، ئه‌وه شتێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش و گه‌وره‌یه و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م.
كریستیانۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه كه دوای ئه‌و 9 ساڵه‌ی كه من له ریال مه‌درید تێپه‌ڕ كردووه، ئێستا كاتی ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونێكی نوێیه، بۆیه له‌م پێناو ئه‌م قۆناخه نوێیه داوام له یانه‌كه‌م كرد كارئاسانیم بۆ بكه‌م، سووپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه پشتگیریان كردم.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی گه‌وره و جوانه، به‌رده‌وام هه‌ستم به‌دڵخۆشی هانده‌رانی یانه‌كه كردووه، له ژووری جلگۆرینیش زۆر ئاسوودهبوومه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به گرێبه‌ستێكی 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، له ماوه‌ی 9 وه‌رز له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 451 گۆڵی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كردووه و بۆته گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه و 16 ناسناوی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.