چاوی جیهان له‌سه‌ر كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی كوۆمیسۆن به چڕی روویان تێكرد و میدیاكانی جیهان كه تا شه‌وی رابردوو هه‌ڵوێست و په‌یامه ناڕه‌زاییه‌كانی به‌رپرسانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ هه‌رێمی كوردستانیان ده‌گوازته‌وه، ئێستا هه‌موو سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر پرۆسه‌كه و به‌شێكیان نووسیوویانه "كورد ریفراندۆمێكی مێژووی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات".
میدیا عێراقی و عه‌ره‌بی و هه‌رێمی و جیهانییه‌كان كه به شێكی زۆریان تیم و نێردراویان ناردووه‌ته كوردستان و رووماڵی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، سه‌ردێری هه‌واڵه‌كانیان بووه به ده‌ستپێكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و له‌سه‌ر گرنگی پرۆسه‌كه و مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد، زانیاریی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له پرۆسه‌یه‌كی مێژووی و چاره‌نووسسازدا روویانكرده سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه له ناوچه‌كانی ژێر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌توانن ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، له ژێر فشاریكی زۆری ناوخۆیی و وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا بوو، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كه زۆربه‌ی پارته‌كانی كوردستان نوێنه‌ریان تێیدا هه‌یه، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریاندا ریفراندۆم دواناخرێت و له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له رۆژی 23/9/2017 شه‌وه كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێگه‌ی سیستمی ئه‌لكترۆنی ده‌ستیان به ده‌نگدان كردووه‌و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری كورده‌كانی تاراوگه به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه.
له رۆژی 5/9/2017 كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگای بانگه‌شه‌ی بۆ پرۆسه‌كه كرده‌وه‌و به سه‌دان هه‌زار كورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به فێستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی، به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پاڵپشتیان ده‌ربڕی و ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆییان گێڕا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێ كوردستان، له رێگه‌ی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵیاندا ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان دوابخرێت و كورد بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و دانووستان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام له زۆربه‌ی وتاره جه‌ماوه‌رییه‌كانیدا، بارزانی رایده‌گه‌یاند: "جارێكی دیكه ئه‌و ئه‌زموونه شكستخواردووه دووباره ناكه‌ینه‌وه و ئێستا بڕیار له ده‌ست گه‌لی كوردستانه كه چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن".
هه‌ر بۆیه ئه‌مرۆ كوردستانیان به رۆژێكی مێژووی و ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه ناو ده‌به‌ن، كه سه‌دان ساڵه كورد خه‌ونی پێوه ده‌بینێت و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا ده‌یانه‌وێت به جیهان بڵێن كه له‌مه‌و دوا ده‌یانه‌وێت چۆن بژین.
كاتژمێر 8:00 تا 6:00 ئێواره ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كراوه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێش ئه‌و واده‌یه زۆرینه‌ی كوردستانیان به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن و به رێژه‌یه‌كی ره‌ها ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاندووه : "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه كراوه‌و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ده‌نگدان گه‌یه‌نراونه‌ته بنكه‌كان و سه‌دان چاو‌دێر و میدیای بیانی و ناوخۆیی به‌شداری چاودێری و رووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمیسۆن، پرۆسه‌ی ده‌نگدان ماوه‌ی 10 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و 68 بنكه بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دانراوه‌و 320 تیمی چاودێری به‌شداریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌نگدانی تایبه‌ت له كاتژمێر 7:00 ده‌ستیپێكردووهو كارمه‌ندانی كۆمیسۆن و هێزه ئه‌منییه‌كان وپێشمه‌رگه به‌شداری له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.