بەیل دەیەوێت تاوەکو 2022 لەسەر کورسی یەدەگ پێ بکەنێت
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەم دواییە لەلایەن زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکەیەوە بە تەواوەتی پشت گوێ خراوە و زۆر بە کەمی یاریی پێ دەکات.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە ئەو یاریزانە و خودی بەڕێوەبەری کارەکانی گەیشتونەتەوە ئەو ئەنجامەی ئیدی ناتوانێت یاریی بۆ ئەو یانەیە بکات، هەرچەندە ئەو یاریزانە ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی شاهانەکان جێبڵێت، چونکە ئەو خاوەنی موچەیەکی بەرزە و نایەوێت وا بە ئاسانی دەستبەرداری موچەکەی بێت.
بەیل لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو ئەو کاتە لەسەر کورسی یەدەگ پاڵبداتەوە و پێ بکەنێت و سەر خەوێکی خۆشیش بکات.