كوێت سەرۆك كۆماری عێراق بانگھێشت دەكات

مەبەستی بانگێشت كردنی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی كوێت ئاشكرایكرد، بڕیارە سبەی دووشەممە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق، بەسەردانێك بگاتە ئەو وڵاتە و لەگەڵ شێخ سوباح ئەحمەد جابر سوباح میری كوێت لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵات و سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.

كوێت ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریكردنی كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی شەڕی داعش دەربڕیووە، كە بڕیارە ساڵی داھاتوو ئەنجام بدرێت.