كڵۆپ: ئه‌وه‌ی رۆما به‌رامبه‌ر بارسێلۆناى كرد، به‌رامبه‌ر ئێمه ناتوانێت بیكات
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول به‌رامبه‌ر رۆما، یۆرگن گڵۆپ ره‌تی كرده‌وه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌یان له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ به ده‌ردی بارسێلۆنا بچن و ریمۆنتادایان به‌سه‌ردا بكه‌ن.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له دژی رۆما گوتی: دڵخۆشم به ئه‌نجامی یارییه‌كه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵماندا گۆڵمان لێ نه‌كرێت، لێ به‌داخه‌وه له پاكڕاگرتنی گۆڵه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین.
له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یاریگه گۆڕانكاری پێكرا و هاته ده‌ره‌وه، لیڤه‌رپوول دوو گۆڵی لێكرا.
كڵۆپ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: په‌شیمانم كه محه‌مه‌د سه‌ڵاحم له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام منیش خه‌می ته‌ندرووستی ئه‌ومه و نامه‌وێت تووشی پێكان بێت، چونكه هێشتا ململانێی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی نه‌هاتووه و بۆ یارییه‌كانی داهاتوو زۆر پێویستیم پێیه‌تی.
له باره‌ی یاریی ئه‌وه‌ی كه ئایا محه‌مه‌د سه‌ڵاح باشترین یاریزانی جیهانه، كڵۆپ گوتی: ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه بڕۆ له رۆژنامه‌كه‌ت به مانشێتێكی گه‌وره بینووسه، به‌ڵام لای من سه‌ڵاح یاریزانێكه كامڵ و 100% به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیكۆ كه له‌م وه‌رزه هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه له‌و یاریگه‌یه گۆڵ له رۆما بكات.
كڵۆپ ده‌ڵێت: ئێمه بارسێلۆنا نین و ترسمان له ریمۆنتادا نییه، رۆما ناتوانێت ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنادا كردی، به‌سه‌ر ئێمه‌دا دووباره‌ی بكاته‌وه.