خۆكوژێك 19 كه‌سی له به‌غدا كرده قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژی لەبەغدا، 4 ھاووڵاتی كوژران و 15 ی دیكەش بریندرابوون.
خۆكوژێك له ناوچەی شوعلەی بەغدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه 4 ھاووڵاتی كوژران و 15 ی دیكەش بریندرابوون. دوای تەقینەوەكە، ھێزێكی ئەمنی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/5/2018 له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێرشه‌كه به‌هۆی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبرێژكراو بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی خۆكوژه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه، له ده‌رگای باخچه‌ی سه‌قلاوییه خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژراوون و بریندار بوون".
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شێوازی هێرشه‌كه وایه له كاری رێكخراوی داعش ده‌چێت.
انفجار الشعلة #بغداد بردا وسلاما pic.twitter.com/e8ufQ7EqrC
— حاتم الشمري (@ahahmry) 23 May 2018