عیرفان كهركووكی: بهبێ ئاساییكردنهوهی دۆخی كهركووك ههڵبژاردن لهو شارهدا ئهستهمه
K24 - ھەولێر
عیرفان کەرکووکی، سکرتێری گشتیی پارتیی گەلی تورکمانی رایدەگەیەنێت، دەبێت بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، بارودۆخی ئەو شارە ئاسایی بکرێتەوە. عیرفان کەرکووکی، بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەستەمە بەبێ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركووك بەڕێوە بچێت".
ئاماژەی بەوەش دا: "دەبێت بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، دڵنیایی و ئاسایش بۆ خەڵکی کەرکووک دابین بکرێت، تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن".
سکرتێری گشتیی پارتیی گەلی تورکمانی راشیگەیاند: "تا ئێستا زیاتر لە 150 كەسی خەڵكی كەركووك ئاوارەن و لە شارەكانی دیكەی كوردستان نیشتەجێن، ھۆكارەكەیشی دیارە، كە دوای 16ی ئۆكتۆبەر شارەكەیان جێ ھێشتووە".
ھ.م