لۆدریان: فه‌ڕه‌نسییه‌كان شه‌ڕیان كردووه خۆ بۆ گه‌شتیاریی نه‌هاتوونه‌ته عێراق
K24 هه‌ولێر:
ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ره‌تیده‌كاته‌وه سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڕه‌نسیانه ده‌ركرابێت كه له عێراق چوونه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌وانه‌ی به‌تۆمه‌تی داعشبوون له گرتووخانه‌كاندان، بۆ گه‌شتیاری نه‌هاتوونه‌ته عێراق، به‌ڵكو هاتوون دژی پره‌نسیپه‌كانی ئێمه بجه‌نگن".
لۆدریان باسی ئافره‌ته فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه دژی فه‌ڕه‌نسا شه‌ڕیان كردووه، خۆ بۆ گه‌شتیاری نه‌هاتوونه‌ته عێراق، به‌ڵكو لێره‌وه دژی پره‌نسیپه‌كانی ئێمه له جه‌نگدا بوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه له‌و شوێنانه‌دا دادگایی بكرێن كه تاوانیان تێدا ئه‌نجامداوه، جا له عێراق بێت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه و به‌ته‌نها منداڵه‌كانیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا".
لۆدریان ده‌ڵێت: "راسته سزای له سێداره‌دان له عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام خۆ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌یه و ئه‌وه حاڵه‌تێكی تایبه‌ت نییه، هه‌ر چه‌نده فه‌ڕه‌نسا هه‌میشه دژی سزای له سێداره‌دانه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر جارێك سزای له سێداره‌دان بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌ك ده‌رده‌كرێت، ئێمه به‌هێزه‌وه ده‌جووڵێین و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام هێشتا رێوشوێنی له‌و شێوه‌یه دژی فه‌ڕه‌نسییه‌كان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر".
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له كاتێكدایه، دوو هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی و چیچانییه‌كی ناو داعش له گرتووخانه‌كانی عێراقدان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن دادگایی بكرێن و پێده‌چێت سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.