عادل موراد كۆچى دوايى كرد

يه‌كێتى هەواڵی کۆچی دوایی (عادل موراد)، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی راگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی ناوەندی يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، هەواڵی کۆچی دوایی (عادل موراد)، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی راگەیاند.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه‌ له‌ سايتى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجوومەنەکەمان، ئەنجوومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) رادەگەیەنین".