دوای مێسی، ئه‌مجاره‌یان نێیمار ده‌یه‌وێت له‌ژێر هه‌ژموونی مباپێ ڕابكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی كلیان مباپێ ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه لالیگا و شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرێته‌وه و ببێته ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید.
رۆژنامه‌ی ئاس له راپۆرته هه‌واڵێكدا، روونیكردۆته‌وه كه دره‌وشانه‌وه‌ی كلیان مباپێ له مۆندیالی 2018ـی رووسیا هانده‌رانی پاریس سانجێرمان ناچار ده‌كات وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م له مباپێ بڕوانن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار ده‌یه‌وێت له‌ژێر هه‌ژموونی مباپێ ڕابكات و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
ئاس نووسیویه‌تی: ئاستخراپی نێیمار له مۆندیال و ده‌ركه‌وتنی مباپێ له ئاستێكی لوتكه، تێڕوانینی هانده‌رانی پاریس سانجێرمانی گۆڕیوه، ئێستا مباپێ خۆشه‌ویسترین و باشترین ئه‌ستێره‌یه له دیدی زۆرینه‌ی هانده‌رانی یانه پاریسییه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار ده‌یه‌وێت رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید به ده‌رفه‌ت بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبكاته یانه‌ی شایانه و وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریگه‌كان بسه‌پێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا، لێدوانێكی باوكی نێیماری بڵاو كردۆته‌وه و رێگری له رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م له‌م هاوینه له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه و ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك.