كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌بنه "بۆمبی ته‌وقیتكراو"
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ژموون و بوونی داعش له‌سه‌ر خاكی عێراق كه‌وتووه‌ته ناو گه‌مارۆیه‌كی تونده‌وه، توندڕه‌وه‌كانی "خه‌لافه‌ت" زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌و ناوچه و خاكی زۆریان له ده‌ستداوه، پایته‌خته‌كه‌ی عێراقیان "مووسڵ" له ده‌ستچووه، به‌ڵام شاره‌زایان پرسیاری جددییان له‌سه‌ر ئه‌و بۆمبه چێنراوه هه‌یه كه توندڕه‌وه‌كان پاش خۆیان به‌جییانهێشتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌ستێره خوێنڕێژه‌كانیشیان له مه‌یدانه‌كه‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام منداڵ و كه‌سوكاره‌كه‌یان، هێشتا بۆمبێكن ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئاینده بته‌قنه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ده‌یویست، به‌و ئاراسته‌یه‌دا نه‌ڕۆیشت، چونكه چه‌كداره توندره‌وه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆڕاگر نه‌بوون و زۆرینه‌یان به ده‌ستی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كوژران.
به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن: "3 هه‌زار ده‌ستگیركراوی داعش له زیندانه‌كانی عێراقدان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشن، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه، 1750 كه‌سیان ژن و منداڵی بیانین و زۆرێك له وڵاته‌كانی خۆیان ئاماده‌نین وه‌ریانبگرنه‌وه‌و بۆی بگه‌رێنه‌وه. بۆیه دوورنییه ببنه سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و هێرش له داهاتوودا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئه‌و بیانیانه‌یان له زیندانێكدا داناوه، كه به توندترین شێوه پاسه‌وانی ده‌كرێت، ئه‌وان ئێستا له شارۆچكه‌ی "تلكێف"ـن كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ده‌كه‌وێته باكووری شاری مووسڵه‌وه، ئه‌و شاره‌ی له ساڵی 2014ـه‌وه تا 10/7/2017 پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش بوو له عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بارودۆخی زیندانییه‌كان زۆر دژواره، به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن : "له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، وڵاته‌كانیان رازیبكه‌ین بیانبه‌نه‌وه بۆ لای خۆیان".
وه‌هاب تائی، راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی عێراق داوای لێكردوون هاووڵاتییه‌كانیان ببه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی عێراقیان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هاوژین و منداڵه‌كانی چه‌كداره‌كانی داعش وه‌ربگرنه‌وه، چونكه منداڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش "بۆمبێكی ته‌وقیتكراون".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌ستی به‌وه‌كردووه كه كه‌سوكاری داعشه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌ڵام تائی ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركراوه‌كان كراوون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان له عێراق و به‌شێكی دیكه‌یان ده‌نێردرینه‌وه ده‌ره‌وه‌ی عێراق".
خایده، یه‌كێكه له ده‌ستگیركراوه‌كانی زیندانی تلكێف، دایكی سێ منداڵه و ئه‌ڵمانییه، ده‌ڵێت: "ئێمه له ئه‌ڵمانیا رووپۆشمان ده‌پۆشی، چونكه له‌وێ قه‌ده‌غه نه‌بوو، به‌ڵام گاڵته‌یان پێده‌كردین و ده‌یانپرسی، بۆچی به‌وشێوه‌یه دێنه ده‌ره‌وه؟".
له هه‌مان شوێن ییڤیجینیا، كه ژنێكی خه‌ڵكی شاری ڤۆلكۆگرادی رووسیه‌یه گوتوویه‌تی: "من پێمباش بووه له "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" بژیم، ئه‌وه‌شی ده‌مووسیت له‌وێ به‌ده‌ستمهێناوه".
كاتێك پرسیار له‌و ژنه كراوه ئایا ئاگاداری ئه‌و هه‌موو كرده‌وه وه‌حشیگه‌ریی و دڕندانه‌یه‌ی داعشیت؟، گوتوویه‌تی: "به‌ڕاستی پێمبڵێ، تیرۆریست كێیه؟ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆمب بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌نێنه‌وه‌و ده‌یته‌قێننه‌وه؟ چه‌ند ژن و منداڵ گیانیان له ده‌ستداوه؟، كێ تیرۆریسته؟، بۆیه به‌رگریی له داعش كردوه‌و ده‌ڵێت، ناكۆكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی تیرۆریسته‌كان".
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ژنێكی فه‌ڕه‌نسی كه له زیندانێكی عێراقدایه و خۆی به "جه‌میله" ناساندووه ده‌ڵێت: "من له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌مه‌وه فێڵم لیكراوه، به‌ناوی به‌سه‌ربردنی پشوو له توركیا منی هێناوه بۆ ئیستانبوڵ، به‌ڵام دواتر له‌ناو توندڕه‌وه‌كانی سووریا خۆم بینییه‌وه".
جه‌میله روونیكردووه‌ته‌وه كه "ده‌مویست رابكه‌م، به‌ڵام ئه‌سته‌م بوو، دوای 3 رۆژ له ئیستانبوڵ، هه‌ستمكرد ئیتر ئه‌سته‌مه بتوانم رابكه‌م له ده‌ستی، چونكه ته‌له‌فۆنم لانه‌مابوو، ئینته‌رنێتیشم نه‌بوو، ئایا ده‌متوانی چیبكه‌م؟".
مێرده‌كه‌ی جه‌میله ماوه‌ی 36 رۆژ له شاری ره‌قه‌ی سووریا مه‌شقی كردووه، له مانگی ته‌مووزی رابردوو، خۆی و منداڵه‌كه‌ی كه‌وتبوونه ده‌ست هێزه سه‌ربازییه‌كان و ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كونسڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراوه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه بۆ من، هیچ ئاماژه‌یه‌كی خێری تێدا نه‌بووه".
ئیستا ئه‌و ژنه و منداڵه‌كه‌ی له نێوان شیشه‌كانی گرتووخانه‌كه‌دان و ده‌ڵێت: "من زۆر ماندووم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌پێناو منداڵه‌كه‌مدا به‌هێزبم".
ئێستا منداڵه‌كه‌ی جه‌میله و سه‌دان و هه‌زاران منداڵ و كه‌سوكاری دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش، بوونه‌ته ئه‌و بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌ی، نه‌ك له‌و دیوی شیشه‌كانی زیندانه‌وه، به‌ڵكو به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كه‌شدا بته‌قنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ماوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كه‌سوكاره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان درووستكردووه‌و نازانرێت چاره‌نووسیان، چاره‌نووسی هاو،ڵاتیانی دیكه به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز