له‌شه‌وی بووكێنیدا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.. باوكیشی به جه‌ڵته‌ی دڵ مرد
K24- هه‌ولێر:
كچه گه‌نجێكی عێراقی له شه‌وی بووكێنیدا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه ده‌كوژرێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه پێشتر كچێنی خۆی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام دواتر راپۆرتی پزیشكی كچێنی قوربانییه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی توێكاری ته‌رمه‌كه تۆماركراون، قوربانییه‌كه هیچ تاوانێكی نه‌بووه و په‌رده‌ی كچێنییه‌كه‌ی له جۆری "جیڕ" بووه، كه لابردنی ئه‌و جۆره په‌رده‌یه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه، یاخۆد به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌كاتی منداڵبوون خۆی لاده‌چێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، كاتێك باوكی كچه‌كه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له زمانی زاواكه‌ی زانیوه كه كچه‌كه‌ی پێشتر په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ستداوه، ده‌ستبه‌جێ باوكه‌كه به جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ برای بووكه‌كه هێرشی كردۆته سه‌ر خوشكه‌كه‌ی و به ئامێرێكی تیژ له سه‌ری داوه و خوشكه‌كه‌ی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، "دوای كوشتنی بووكه‌كه پۆلیس برا بكوژه‌كه‌ی بووكه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه"، وه‌ك ئاماژه‌شیان پێكردووه، له‌سه‌ر سووربوونی دایكی بووكه‌كه توێكاری و پشكنین بۆ ته‌رمی قوربانییه‌كه كراوه و، دواتر ئاشكرا بووه كه بووكه‌كه هیچ تاوانێكی نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی تاوانێك به‌ناوی "تاوانی شه‌ره‌ف" یانیش "شوشتنه‌وه‌ی نامووس" ئه‌نجام ده‌درێت، زۆربه‌ی جاره‌كانیش ته‌نیا به‌هۆی گومانێكه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی كوشتن ئه‌نجام ده‌درێت و، دوای ئه‌وه‌ی كار له‌كار ده‌ترازێت راستییه‌كان ئاشكرا ده‌بن.
رووداوی كوشتنی ئه‌و كچه بێتاوانه له شه‌وی بووكێنیدا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و ناوی نراوه "بووكی نه‌جه‌ف"، چالاكوانانی بواری ئافره‌تانیش له عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، "چیرۆكی ئه‌و كچه بێتاوانه جارێكی دیكه دڕندایه‌تی و داخرانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیی له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی ئافره‌ت پشتڕاست كرده‌وه".
چالاكوانان دا‌واشیان له حكوومه‌تی عێراق كردووه، كار بۆ ئه‌وه بكات به زووترین كات یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزان بخرێته بواری جێبه‌جێكردن، كه ماوه‌ی 3 ساڵه له كارنامه‌ی په‌رله‌ماندایه و تائێستا ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه، بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی سروشتی هۆزایه‌تی و تیره‌گه‌ری و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌مارگیری عه‌شایه‌ری تاوانی هاوشێوه دووباره نه‌كرێنه‌وه.
H.B