كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵێیه و ده‌ڵێت: "چونكه له‌هه‌ركوردێكی دڵسۆز بپرسرێ: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ؟ بێگومان ده‌ڵێ: (به‌ڵێ)".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵدا، وێڕای ئاماژه‌كردن به پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، كه له نیسانی 2014، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و حزبه خستوویه‌ته‌ڕوو، ده‌شڵێت: " به‌رپرسیار له‌به‌رانبه‌ر ده‌رهاویشته‌و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیی لێكراوه‌كاندا، ته‌نیا بڕیارده‌رانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن".
بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌كاتێكدایه كه كه‌متر له 15 كاتژمێری ماوه، هاووڵاتییان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.