ترەمپ تیکتۆک قەدەغە دەکات

وادەکەی ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بەرنامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تیکتۆک، لە ئەمەریکا قەدەغە دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی وادەی قەدەغەکردنەکە گووتی، رەنگە هەر ئەمڕۆ بڕیارەکە بدەم.

بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانن لە تیکتۆک و بە رێگایەک بۆ سیخوڕیکردن لە لایەن چینەوە ناوی دەبەن، بەڵام تیکتۆک ئەوە رەت دەکاتەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن، حکومەتی چین ئەو بەرنامەیەی کۆنتڕۆڵکردووە و بۆ مەبەستی ئەمنی بەکاری دەهێنێت.

لە ئەمەریکا، 89 ملیۆن بەکارهێنەری تیکتۆک هەیە و رۆژانە ئەو ژمارەیە زیاتر دەکات.

BBC