هێزی دژه تیرۆری عێراق له كه‌ركووك دوو برا ده‌ڕفێنن
K24 - كه‌ركووك:
شەوی رابردوو لەگەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دووبرایان بە ناوەکانی عومەر عەزیز و ئاکام عەزیز رفاند و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.
کەسوکاری رفێنراوەکان بە کوردستان24یان راگەیاند، یەکێک لە ڕفێنراوەکان خاوەن کلینیکی پزیشکییە و کارمەندی نەخۆشخانەی ئازادییە ئەویتریان پێشووتر پاسەوانی دکتۆر نەجمەدین كه‌ریم بووە و دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە وازی هێناوە.
گوتیشی: "جگە لە ڕفاندنی ئەو دووبرایە سووکایەتییەکی زۆریش بەخێزان و کەسووکاریان کراوەو بە شەق و زللـە لە برایەکیشیان داوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "تائێستا چارەنووسیان ئەو دووبرایە نادیارە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌ن فریای هاووڵاتییانی کورد بکەون".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، ده‌ستگیركردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییانی كورد ده‌ستیپێكردووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، هاووڵاتییانیش داوای پاراستنی سه‌ر و ماڵیان له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن.
ا. م