وەزیری خوێندنی باڵا وەڵامی قوتابییە ناڕازییەكان دەداتەوە

"بە ھەڵە فۆڕم پڕدەكەنەوە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەبارەی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی قوتابیانی ده‌رچووی خوولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 و شێوازی وه‌رگیرانیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكاندا، یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ وەڵامی كوردستان24، كێشه‌كه‌ی به‌ ته‌كنیكی ناوبرد و جیا له‌مه‌ش ناشاره‌زایی و شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی پێشكه‌شكردنی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی به‌ هۆكارێكی دیكه‌ی كێشه‌كه‌ زانی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌رچووانی پۆلی 12 زانستی و وێژه‌یی پڕکراوەتەوە.

یوسف گۆران گوتی: "ناڕەزایەتی قوتابیان ساڵانە ھەیە، زۆربەی ئەو كێشانەی كە ھەیە بۆ خوێندكاران و قوتابیان خۆیان دەگەڕێتەوە، كە ئەو شوێنەی دەیانەوێت لێی بخوێنن ناویان ناگەڕێتەوە یان بە ھەڵە فۆڕم پڕدەكەنەوە و دواتریش ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە".

گوتیشی: "ئەمساڵ بەھۆی جیاوازی نێوان خوولی یەكەم و دووەم ھەندێك كێشە دروستبووە، ئێمە ئەو كێشانە بە كێشەی تەكنیكی دادەنێین و پێموایە دەتوانین چارەسەری بكەین".

وه‌زیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند: "خوێندكاران دەتوانن سكاڵا پێشكەش بكەن، ئێمەش بەپێی رێنماییەكان كێشەكانیان بۆ چارەسەر دەكەین".

ھ.م