به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان کەلار - خانەقین 9 کەس برینداربوون
K24 – گه‌رمیان:
به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی کەلار - ساڵح ئاغا، 9 كه‌س برینداربوون.
کارزان مەجید وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوێنێ شه‌و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب واز - پاجیرۆ) له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار – خانه‌قین، به یه‌كیان داداو به‌هۆیه‌وه 9 كه‌س برینداربوون.
روونیشی كرده‌وه، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە پاجیرۆکە بەئاراستەی ساڵح ئاغا رۆیشتووە جێب وازەکە بەئاراستەی کەلار هاتووە، لەنزیک بینای کۆنی بەشی مۆڵەت بەیەکیانداداوە.
ئاشكراشیكرد، 6 کەس له‌ناو پاجیرۆکە برینداربوونە، كه 4ژن و 1 پیاو منداڵێکه و ئێستاش منداڵەکە بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه، 3 كه‌سیش له‌ناو جێب وازەکە بریندار بوونە، كه 2یان ئافرەتن له‌گه‌ڵ منداڵێک.
ا. م