پیاوێك له به‌رده‌ڕه‌ش هاوسه‌ر و كوڕێكی خۆی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له گوندی ئیسماوه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، هاوسه‌ر و كوڕێكی خۆی ده‌كوژێت و كوڕێكیشی بریندار ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، پیاوه‌كه ناوی (هادی حاجی عزیز)ـه و سێ هاوسه‌ری هه‌یه، دوو له هاوسه‌ره‌كانی دانیشتووی گوندی ئیسماوەن و هاوسه‌رێكیشی له بەردەڕەشە.
بەهۆی دەمەقاڵی لەگەڵ هاوسه‌ری دووەمی دەستڕێژی گوللـە ده‌كات و به‌هۆیه‌وه هاوسه‌ری دووه‌می و له‌گه‌ڵ كوڕێكی به‌ناوی عومه‌ر، ته‌مه‌ن 17 ساڵان ده‌كوژێت.
كوڕێكی دیكه‌یشی به ناوی عه‌لی، 15 ساڵان، بریندار ده‌بێت، دوای رووداوه‌كه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار رایكردووه.
پۆلیس و تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستیپێكردووه.
ا. م