ترەمپ وەڵامی هەڕەشەکانی ئێرانی دایەوە
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وەڵامی هەڕەشەکانی حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران دایەوە و دەڵێت "هەڕەشەکردن لە ئەمەریکا دەرهاویشتەی دەبێت".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "ئیسنا"، دوێنێ یەکشەممە (22/07/2018)، رۆحانی له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری وڵاته‌كه‌ی هۆشداری داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و گوتوویه‌تی: "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا باش بزانێت، ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران ئاشتی راسته‌قینه‌یه، شه‌ڕیش له‌گه‌ڵ ئێران دایكی هه‌موو شه‌ڕه‌كانه".
رۆحانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا په‌یامێك بۆ تره‌مپ ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: "به‌ڕێز تره‌مپ.. یاری به كلكی شێر مه‌كه، چونكه جگه له په‌شیمانی هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی نابێت".
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە وەڵامی هەڕەشەکانی رۆحانی نووسیویەتی: " هەرگیز، هەرگیز هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان مەکەن دەنا دەرهاویشتەکەی دەچێژن".
ترەمپ دەشڵێت: "ئێمە چیدی وڵاتێک نین قبووڵی لێدوانە توندئاژوەکانی ئێوە بکەین. ئاگاداربن!".
ماوه‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا سزا ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر ئێران توندتر كردووه و ئێستا گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ش، لە ئەنجامدا به‌های تومه‌نی ئێرانی هێنده‌ی دیكه دابه‌زینی تۆماركردووه، ئەمەش وایکردووە چەندین لێدوانی دژ بەیەک لە نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕبکرێت.
H.J