سه‌نته‌رى ميترۆ له نامه‌يه‌كدا بۆ عه‌بادى: ده‌ستبه‌جێ بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى كوردستان 24 هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى ميترۆ بۆ داكۆكى له مافى رۆژنامه‌نووسان له نامه‌يه‌كى كراوه‌دا بۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى داوا ده‌كات، عه‌بادى ده‌ستبه‌جێ بڕيارى راگرتنى په‌خش و كاركردنى تيمه‌كانى كوردستان 24 له عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له نامه‌كه‌دا كه له به‌شى عه‌ره‌بى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 بڵاوبووه‌ته‌وه، ره‌حمان غه‌ريب، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى ميترۆ، ئاماژه‌ى به تاوانى تيرۆركردنى رۆژنامه‌نووس و وێنه‌گرى كه‌ناڵى كوردستان تى ڤى، ئه‌ركان شه‌ريف كردووه، كه له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له قه‌زاى داقوق له لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه شه‌هيد كرا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌ركان شه‌ريف ناوى چووه ريزبه‌ندى 302ه‌مين رۆژنامه‌نووسى تيرۆركراو كه له 2003ه‌وه تا ئێستا له عێراق كوژرا بن.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، به‌شێكى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له لايه‌ن داعش و قاعيده و گرووپه تيرۆريستييه‌كانى ديكه‌وه كوژراون، به‌ڵام زۆربه‌يان له لايه‌ن مافياكانى گه‌نده‌ڵييه‌وه تيرۆر كراون به ئامانجى ئه‌وه‌ى دۆسييه‌كانيان ئاشكرا نه‌بن و رايگشتى پێيان نه‌زانێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا ره‌حمان غه‌ريب نووسيويه‌تى: له سايه‌ى گرژييه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى و هه‌رێمى كوردستان له‌م دواييه‌دا، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن پشكى شێريان به‌ركه‌وتووه وه‌ك قوربانى ئه‌و گرژييه و ناوه‌ندى ميديايى عێراقى و هه‌رێمى كوردستان راچڵه‌كان به ده‌ركردنى بڕيار و رێنمايى له دژى ميديا له لايه‌ن ناوه‌نده ئه‌منيى و سه‌ربازييه‌كانه‌وه و بۆ ده‌سته‌ى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان به مه‌به‌ستى راگرتنى په‌خش و داخستنى نووسينگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى كوردستان 24 و رووداو. ئه‌مه له‌كاتێكدايه ده‌سته‌ى راگه‌ياندن و په‌يوه‌ندييه‌كان به گوێره‌ى ده‌ستوور ده‌سته‌يه‌كى نيمچه سه‌ربه‌خۆييه و په‌يوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رييه‌وه و پێويسته به پيشه‌ييانه كار بكات و بڕياره‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌يڕه‌وى ناوخۆى ده‌سته‌كه بن نه‌ك به رێنمايى هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى ديكه.
به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى ميتۆر ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان سه‌ريان سوڕماوه و له‌وه ناڕازين كه هه‌ڵوێستى جياكارى ته‌نيا له دژى كه‌ناڵه كوردييه‌كان گيراوه‌ته به‌ر و هه‌موو كه‌ناڵه‌كان وه‌ك يه‌ك مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئه‌گه‌ر بڕياره‌كه هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى هانى رقلێبوونه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى توندوتيژى ده‌ده‌ن بگرێته‌وه، ئه‌وا تاراده‌يه‌ك په‌سند كرا‌و ده‌بوو.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌شێك له كه‌ناڵه عێراقييه‌كان پاساو بۆ به‌كارهێنانى توندوتيژى له دژى كورد ده‌هێننه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيشيان هانى توندوتيژى و به‌كارهێنانى هێزى زياتر له دژى كورد ده‌ده‌ن و هيچ جوێن و گوزارشتێكى ناشياو نه‌ماوه دژى كورد به‌كارى نه‌هێنن جا له ميانى راپۆرته‌كانياندا بێت ياخود له ميانى به‌رنامه و ميوانه‌كانيان بێت و ته‌نانه‌ت كار گه‌يشتووه‌ته ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه تۆمه‌تى ناپاكى ده‌خه‌نه پاڵ گه‌لى كورد به گشتى و له به‌رامبه‌ريشدا هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌و بڕيارانه له ئارادا نييه كه دژى كه‌ناڵه كوردييه‌كان گيراوه‌ته به‌ر.
له كۆتايى نامه‌كه‌يدا ره‌حمان غه‌ريب به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى ميترۆ داواى له عه‌بادى كردووه، خۆى ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ئاشكراكردنى بكوژانى رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ريف و كاريش بكات بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه له هه‌موو ئه‌و پێشێلكارييانه‌ى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسانى عێراق كراوون و ديارده‌ى خۆبواردن له سزا بنبڕ بكات و به په‌له‌ش كار بكات بۆ راگرتنى بڕيارى داخستنى كه‌ناڵى كوردستان 24 و رووداو.