به ڤیدیۆ.. 14 ملیار ساڵ له 10 خووله‌كدا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆزوێل، دیزاینه‌ری ڤیدیۆ گرافیك، ڤیدیۆیه‌كی 10 خووله‌كی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب به‌ناوی " TIMELAPSE OF THE ENTIRE UNIVERSE" بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باس له 14 ملیار ساڵ و درووستبوونی گه‌ردوون ده‌كات.
بۆزوێل، هه‌وڵیداوه گرنگترین وێستگه‌كانی گه‌ردوون له ڤیدیۆكه‌دا نیشان بدات، له سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه، كه به ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه ناسراوه، تا درووستبوونی هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كان و ده‌ستپێكی ژیانی مرۆڤ.
ڤیدیۆكه 10 خووله‌كه و نزیكه‌ی ماوه‌ی 13.8 ملیار ساڵی تێدا كورتكراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر یه‌ك چركه ده‌كاته نزیكه‌ی 22 ملیۆن ساڵ.
پێشتریش ستیڤن هۆكینگ، گه‌وره زانای به‌ریتانی له بواری فیزیا، له به‌رنامه‌ی "StarTalk" رایگه‌یاند، به‌ر له ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه، هیچ شتێك بوونی نه‌بووه، كه مه‌به‌ستی كات و شوێنه.
بیردۆزی "ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه - Big bang Theory"، باس له‌وه ده‌كات، گه‌ردوون به شێوه‌یه‌كی لۆگاریتمی گه‌شه‌ی كردووه، به شێوه‌یه‌ك 100 تریلیۆن جار كشاوه، تێبینیش كراوه گه‌ردوون خۆی له‌گه‌ڵ قۆناخی دوای ته‌قینه‌وه‌كه گونجاندووه، ئه‌وه‌ش له به كۆمهڵهبوونی هه‌ساره و ئه‌ستێره‌كان، كه به هۆی شه‌پۆله‌كانی كێشكردنه‌وه دروستبووه، تێبینی كراوه.
ا. م