له پارێزگای سلێمانی 66 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 66 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای سلێمانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 66 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 38 پیاو و 24 ئافرەت و 2 کوڕی گەنج و 2 منداڵ، 13 تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە تووشبووانی دیكه نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.
3 تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
2 تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن.
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان.
60 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
6 حوزەیران 2020
H.B