حەلبووسی داوای پێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێز دەكات

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: ئاستەنگی زۆرمان لە رووی سیاسی و ئەمنی لە بەردەمدایە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە یەكەم لێدوانیدا دوای ھەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی رایگەیاند، پێویستە تەوافوق و لێكتێگەیشتنی سیاسی لە نێوان كوتلەكاندا بكرێت، بۆ پێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێز، كە بتوانێت بەرەنگاری ئاستەنگە سیاسی و ئەمنییەكان ببێتەوە.

حەلبووسی گوتی: "لەسەر ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامی ئەنجوومەن پێویستە تەوافوق و لێكتێگەیشتنی سیاسی بكەن بۆ پێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێز، كە بتوانێت بەرەنگاری ئاستەنگەكان ببێتەوە، ئێمە لە قۆناخی داھاتوودا ئاستەنگی زۆرمان لە رووی سیاسی و ئەمنی  لە بەردەمدایە".

ھ.م