"گه‌لی كوردستان هاوخه‌می گه‌لی بریتانیایه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، په‌یامی هاوخه‌می و هاوسۆزی به گه‌ل و حكومه‌تی بریتانیا راده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی له‌نده‌ن ده‌كات.
دكتۆر فۆئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نوێنه‌ری بارزانی په‌یوه‌ندی به كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر كردووه‌و جەختی لەوە كردووه‌ته‌وه كە تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانی و هەمەلایەنەیە و لەم ڕووداوە تیرۆریستییەدا گەلی كوردستان هاوخەمی گەلی بریتانیایە".
هاوخه‌می و هاوسۆزیی بارزانی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی بریتانی و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه بووه كه له لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، زیاتر لە 30 كەسی كرده قوربانی.
بە گوێرەی زانیارییەكان، سه‌ره‌تا تەقینەوەیەك لەلایەن سێ ھێرشبەر لەسەر پردی شاری لەندەن ئەنجامدرابوو. به گوێره‌ی دوایین ئامار 7 کەس کوژران و دەیان کەسی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوەی ھێرشبەرەكان، كە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی ساختەیان بەستبوو، بەھۆی پاسێكی بچووكەوە چەند ھاووڵاتییەكیان شێلابوو، دواتر دابەزیبوون و بە چەقۆ كەوتبوونە وێزەی ھاووڵاتیان.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، ھەرسێ هیرشبەرەکانیان کوشتووە، بە گوێرەی میدیای بەریتانی هێرشبەرەکان ئیسلامی بوون و بە ئوتومبێلێکی ڤان و بە چەقۆ هێرشیەکان کردە سەر رێبوارانی ئەو ناوچەیەی لەندەن.
ئەمە دووەم هێرشی تیرۆریستیە لە بەریتانیا لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا روودەدات، دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی مانچستەر کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیكە.