ئاڵا تاڵه‌بانی: له پێناو یه‌كێتی خۆم له هاوپه‌یمانی به‌غدا كاندید كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌ی خۆ كاندیدكردنی له چوارچێوه‌ی لیستێكی عه‌ره‌بی سووننه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌و كاره به به‌رژه‌وه‌ندی بۆ حزبه‌كه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت: "به راوێژ و ئاگاداری ماڵی مام جه‌لال خۆم له‌و لیسته كاندید كردووه".
روونیشی ده‌كاته‌وه، "هاوپه‌یمانی به‌غدا" وه‌ك هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ڵبژاردن، هاوپه‌یمانێتییه، نه‌ك حزبێكی دیاریكراو.
ئاڵا تاڵه‌بانی پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی بوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی نزیك له نووری مالیكی رایگه‌یاند، بنه‌ماڵه‌كه‌یان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به هۆزی به‌نی ئه‌سه‌دی ناوه‌ڕاستی عێراقن، به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ش، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆن دوور خرایه‌وه و ئارێز عه‌بدوڵڵا له شوێنه‌كه‌ی دانرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆ كاندیدكردنه‌كه‌ی له لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا، كه مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به راوێژ و ئاگاداری ماڵی مام جه‌لال بووه.
ئاشكراشی ده‌كات، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حزبه‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی زیاتر بۆ كورد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق، به‌ده‌ستبهێنێت.
جگه له ئاڵا تاڵه‌بانی، پێشتر سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی به‌غدا، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ، كه عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، خۆی كاندید كردبوو، به‌ڵام دواتر بزووتنه‌وه‌كه، كشانه‌وه‌ی سروه‌ی له لیسته‌كه‌ی عه‌بادی راگه‌یاند.