قاسم سوله‌یمانی كۆتایی داعشی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كۆتایی داعش راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 21/11/2017 ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كی قاسم سوله‌یمانی بۆ رێبه‌ری باڵای ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوووه كه له نامه‌كه‌دا، به‌شێویه‌كی فه‌رمی، هه‌واڵی كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می داعشی راگه‌یاندووه.
ناردنی نامه‌كه‌ی سوله‌یمانی، پاش كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سنوری سووریا و عێراقه، كه دوو رۆژ پێش ئێستا، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودس و به‌شداریی سوپای سووریا و سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیا شیعه‌كانی حزبوڵڵا و حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، به‌یه‌كجاری له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشیان ده‌رهێنابوو.