هه‌سه‌ده هه‌واڵێكی میدیاكانی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - قامیشلۆ:
شه‌ڕ و پێكدادان له ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و میدیاكانیش توركیاش كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سه‌رێكانی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندایه.
مه‌سعود محه‌مه‌د، نێردراوی كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازی رۆژئاوای سه‌رێكانی به‌رده‌وامه، چه‌كدارانی میلیشیاكانی نزیك له توركیا چه‌ند جارێك هه‌وڵیانداوه كۆنتڕۆڵی گه‌ڕه‌كه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سه‌رێكانی له‌ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد جگه له چه‌ند گوندێك رۆژئاوای سه‌رێكانی هیچ شوێنێكی دیكه له ده‌ستی چه‌كداران و میلیشیاكاندا نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی گرێسپی و سه‌رێكانی ئاواره بوونه به‌ڵام قامیشلۆ به به‌راورد به دوو رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كان ئارامتره.
له باره‌ی گرێسپیش رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس روویداوه و ئه‌و شوێنانه پێشتر هه‌سه‌ده له‌ده‌ستی دابوون، توانیویه‌تی ئازادیان بكاته‌وه.
ئ. م