پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان "ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ" له ده‌ستده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا ئاشكرایان كردووه "به‌گوێره‌ی راپرسییه ناوخۆییه‌كان، پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ریی حزبه‌كه كه‌میكردووه‌و ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی له ده‌ستدانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی هه‌ندێك له شاره گه‌وره‌كانی توركیا كه ئێستا به‌ده‌ست پارته‌كه‌یانه‌وه‌یه".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ناو پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات نوسیوویه‌تی "به‌گوێره‌ی راپرسییه نوخۆییه‌كان پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه بۆ 35% تا 32% دابه‌زیووه‌و رێژه‌ی 30% ده‌نگده‌رانیش تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له رۆژی 31/3/ ده‌نگ به كێ بده‌ن".
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه پارته‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره له ده‌ست بده‌ن و له ئیستانبوڵیش رووبه‌ڕووی ركابه‌رییه‌كی به‌هێز ببنه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش پێشتر گوتبووی: "پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه بۆ 35% تا 32% دابه‌زیووه‌و ئه‌وه‌ش زۆركه‌متره له پێشبینییه‌كانمان. به‌ڵام هێشتا له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنداین و به‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كه‌ین ئه‌و ده‌نگده‌رانه قایل بكه‌ین كه تا ئێستا خۆیان بۆ ده‌نگدان به هیچ لایه‌نێك ساغنه‌كردووه‌ته‌وه".
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ساڵی 2014 دا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان 43% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا بوو و به رێژه‌یه‌كی زۆر له پێش ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (پارتی گه‌لی كۆماری) بوو كه كه‌متر له 25% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.