هۆشداری له‌ناوچوونی به‌ڵگه‌تاوانه‌كانی به‌عس دژی گه‌لی كورد ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
بەهۆی بە دۆکیۆمێنت نەکردنی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدی گەلی کورد، بەشێك لە بەڵگەنامەکان مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە و کار بۆ دامەزراندنی دەزگایێکی نیشتیمانی بۆ دۆکیومێنتکردنی سەرجەم تاوانەکانی رژێمەکانی عێراق تا شەری داعش دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژیەك پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پسپۆرانی ئەو بوارە هۆشداری لە نەمان و لەناوچوونی ئەو بەڵگەنامانە دەدەن، داواش دەکەن دەزگایێکی نیشتیمانی بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو تاوانانە دابمەزرێنرێت.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ئیحسان، شارەزای نیودەولەتی لە بواری جینۆساید و گۆرە بەکۆمەلەکان ده‌ڵێت: به‌شێك له‌و دۆكیۆمێنتانه كۆكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆرییان هێشتا لای خه‌ڵك، چاكوانان، حیزبه‌كان و حكوومه‌تی عێراق ماون، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا سه‌نته‌رێكی حكوومی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه دابمه‌زرێنرێت و خه‌ڵكیش له‌وه ئاگاداربكرێته‌وه، كه پێویسته ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه راده‌ست بكه‌ن و له‌و سه‌نته‌ره بپارێزرێن.
له‌كاتێكیشدا هەنگاوەکانی بە دۆکیۆمکێنتکردن و دامەزراندنی دەزگایێکی نیشتیمانی بۆ ئەم مەبەستە دەستیان پێکردوە، سەنته‌ری دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم هەونگاوەی لە ئەستۆ گرتووە و دوای چەندین توێژینەوە هەوڵی داوه لە رێگەی پەرلەمانەوە یاسایێك بۆ ئەم مەبەستە دەربکرێت.
مەریوان غەریب، ئەندامی سەنتەری دراساتی پارتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێویسته وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه هه‌یه به وێنه، نووسراو، ڤیدیۆ و تۆماری ده‌نگییه‌وه به دۆكیۆمێنت بكرێن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی نه‌هامه‌تییان به‌سه‌ردا هاتووه، له وڵاته‌كانیان سه‌نته‌ری تایبه‌تیان بۆ به دۆكیۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌كان دامه‌زراندووه، له‌وانه‌ش پۆڵۆنیا، ئه‌رمه‌نییه‌كان، هیرۆشیما، ناكازاكیا و كوشتاری هیندییه سووره‌كان له وڵاته‌كانیان دامه‌زراوه‌ی فه‌رمییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه، ساڵ به ساڵ به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كرێن.
له زۆرێك له شار‌و شارۆچکەکان مۆنۆمێنتی تایبەت بە ئەنفال و کیمیا باران هەیە و لە شوێنە جیاوازەکان بەڵگەکان هەڵگیراون، بەڵام ئەمانە زانستی نین و پسپۆران بە پێوستی دەزان لە چوارچێوەی دامەزراوەیێکی نیشتیمانیدا کۆبکرێنەوە و لە مەترسی لە ناوچوون بپارێزرێن.
داواش لە هاوڵاتیان و رێکخراو و حزبەکان دەکرێت هەر بەڵگەیه‌کیان لایه رادەستیان بکرێت بۆ پاراستنیان بە شێوەیێكی زانستی.
H.B