ڤالڤێردی چەند یاریزانێک لە بەھەشتەکەی بارسێلۆنا بێبەش دەکات
ئاڕنێستۆ ڤالڤێردی، راھێنەری بارسێلۆنا، رەتی دەکاتەوە ئەو یاریزانانەی سوودیان لێ نابینێت لە ریزی بلاوگرانە بیانھێڵێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ناوی 3 یاریزانی داوەتە کارگێری یانەکە تا لە بازاری گواستنەوی زستانەی داھاتوودا بیانفرۆشێت.
به گوێرهی میدیاكانی ئیسپانیا، ڤالڤێردی ناوی ھەریەک لە ئاردا تۆران، باکۆ ئەلکاسێر و رافینا ئەلکانتارای داوەتە بەرپرسانی بارسێلۆنا بۆ ئهوهی له گواستنهوهی زستانهی داهاتوو بیانفرۆشێت.
لەوتەی ڤالڤێردی ھاتووە، رافینھا, ناوی لە یەک یاریی ئەو راھێنەرەدا نەھاتووە، بەھۆی بوونی پێکانەوە، بەڵام بە ھۆکاری ھونەری ئاردا تۆران لە ھیچ خولەکێکی یارییەکان بەشداری نەکردووە، ھەرچی ئالکاسێرە نەیتوانیووە متمانەی راھێنەر بەدەستبێنێت.
بارسێلۆنا، ساڵی 2016، به 35 ملیۆن یۆرۆ پاکۆ ئالکاسێری لە ریزەکانی ڤاڵنسیای ئیسپانی گواستەوە ریزهكانی، بەڵام یاریزانەکە نەیتوانی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە، ئاستێکی باشی پێشكەش نەکرد.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم