ئیدریس رەفعەت: کەرکووک بۆ پارە و نەهێشتی قەوارەی کوردستان فرۆشرا

خیانەت نەبوایە هیچ هێزێک کەرکووکی داگیر نەدەکرد

K24 – هه‌ولێر:

ئیدریس رەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، فرۆشتنی کەرکووک بۆ چەند دەستکەوتێکی ماددی لایەنێکی دیاریکرا و هەوڵی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیانی شارەکە کە کورد بە ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، ئیدرس رەفعەت بۆ فرۆشتنی شاری کەرکووک دەڵێت: "هێزەکانی پێشمەرگە خیانەتییان لێکرا و لە 12 مانگەوە لایەنێکی دیاریکراو تەواوی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی ئامادەی کشانەوە کردبوو. ئەو لایەنە پێشتر رێککەوتنی نهێنی ئەنجام دابوو،  بەڵام کاتێک پرسیاریان لێدەکرا قسەی جیاوزیان دەکرد و دڵنیایان دەدا کە ناکشێنەوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک دەڵێت، ئەو هێزەی کەرکووکی فرۆشت پێچەوانەی پێشبینییەکانیان ئێستا خۆیان بێ دەسەڵاترینن لە شارەکە و ئەگەر خیانەت نەبوایە: "هێزە عێراقییەکان رۆژانە لە ترسی پێشمەرگە ئەرکەکانیان جێدەهێشت و ژووری لە سێدارەدانیان بۆ دروستکرابوون".

ساڵێک بەسەر داگیرکردنی کەرکووکدا تێدەپەڕێت و هێشتا ئەو شارە بارودۆخی ئاسایی نەکراوەتەوە، کوردستانیانیش داوای دووبارە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دەکەن.

H.J