به وێنه... زێدان یاریزانێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه به دژه مێسی ناسراوه
به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ناسراوی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ به‌هێزكردنی هێڵی به‌رگری ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئینیگۆ مارتینێزی كاپتن و به‌رگریكاری ریال سوسیداد راسپاردووه كه میدیاكان به دژه‌مێسی وه‌سفی ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 جه‌نیوه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدان داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه په‌له له گواستنه‌وه‌ی ئینیگۆ مارتینێزی یاریزانی سوسیداد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی بارسێلۆناش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌رهێڵه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید هاتنی ئینیگۆ مارتینێزی به‌كارێكی باش وه‌سف كردووه و پشتگیری له خواسته‌كه‌ی زیزۆی راهێنه‌ری كردووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م یاریزانه له لایه‌ن میدیاكانه‌وه به كابووسی مێسی ناسراوه و هه‌میشه ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆی دووچاری سه‌ختی كردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بۆ بازاڕی گواستنەوەی ده‌یه‌وێت شوێنی خاڤیێر ماسکیرانۆ به گواستنه‌وه‌ی ئینیگۆ مارتینێز پڕ بکاتەوە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئینیگۆ مارتینێز بۆشاییه‌ك بكه‌وێته هێڵی به‌رگری ریال سوسیداد و مێسی ـیش له كابووسی ئه‌م به‌رگریكاره پۆڵایینه‌ی سوسیداد رزگار بكات.
ئینیگۆ ملرتینێزی 26 ساڵ، له یانه‌ی ریال سوسیداد پێگه‌یشتووه و ماوه‌ی 9 ساڵه له یانه‌ی ریال سوسیداد دانه‌بڕاوه.