ئەو ریکۆردانەی ڤالڤێردی لە دەستپێکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا شکاندی
K24- هەولێر
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی لە دەستپێکی راهێنەرایەتیکردنی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەمڕۆ یطوارە چوارەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی لە لالیگا بەدەستهێنا و بە گۆڕانکارییەکانی سێ خاڵی بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێنا.
سەرەڕای ئەوەی لە نیوەی یەکەم بارسێلۆنا بە گۆڵێک لە یاریی بەرامبەر گیتافێ دواکەوت، کەچی لە نیوەی دووەم دێنیس سوارێز و پاولینهۆ دوای هاتنە ناوەوەیان بۆ ناو یاریگە، دوو گۆڵیان تۆمارکرد و چوارەم سەرکەوتنی لەسەر یەکیان لە لالیگا بۆ بارسا بەدەستهێنا و بلاوگرانا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ بە تەنیا پێشەنگی لالیگای گرتووە و بارسا لە 360 خولەکدا تەنیا گۆڵێکی لێکراوە و 11 گۆڵی کردووە.
- لەوەتەی ساڵی 2012 یەکەمجارە بارسێلۆنا گۆڵەکانی لە رێگای یاریزانە یەدەگەکانی تۆمار دەکات
- - لەوەتەی ساڵی 1996 یەکەمجارە بارسێلۆنا دوای دواکەوتنی بە گۆڵی یاریزانە یەدەگەکانی لە لالیگا سەرکەوتن تۆمار دەکات
- - ڤالڤێردی پێنجەم راهێنەرە لە چوار یاریی یەکەمی لە لالیگا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و لە 10 گۆڵ زیاتر تۆمار دەکات
- - لە دوایین 9 وەشانی لالیگادا، هەر کاتێک بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە گیتافێ بردبێتەوە، لە کۆتایی بووەتە پاڵەوانی لالیگا، تەنیا لە وەرزەی 2014/2013 نەبێت
ڤالڤێردی دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر گیتافێ رایگەیاند 'ئەم سەرکەوتنە کاریگەریی زۆر باشی لەسەر ورەی یاریزانەکانمان دەبێت و ئەم دوو گۆڵە کاریگەری زۆر باشی بەسەر ئاستی دێنیس سوارێز و پاولینهۆ دەبێت'.