به‌په‌له..مووشه‌كی ڕووسیا یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه‌ی دواخست
K24 ـ هه‌ولێر
بڕیار بوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه گه‌شتی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌هۆكارێكی تایبه‌ت ئه‌م گه‌شته دواخرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕێبین ڕه‌مزی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به K24ـی ڕاگه‌یاند كه بڕیار بوو له كات 8:00ـی ئه‌مشه‌و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه گه‌شتی به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه به هۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی ڕووسیا به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر گه‌شته‌كانیان وه‌ستاندووه.
به‌مه‌یش یارییه‌كه‌ی نێوان قوه‌ی جه‌وییه و هه‌ولێر كه بڕیار بوو له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ بكرێ كه ده‌كاته 8ـی ئه‌م مانگه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یاریی نێوان زاخۆ و ئه‌مانه‌ی به‌غدا كه بڕیار بوو سبه‌ی له زاخۆ بكرێ به‌هه‌مان هۆكار دواخراوه.
یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ كه‌وتوونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، هه‌ردووكیشیان خاوه‌نی 13 خاڵن و به جیاوازی گۆڵ به‌دوای یه‌كه‌وه له خانه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م دێن، له‌وكاته‌ی یانه‌ی مینا به 19 خاڵ سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.