ماوریزیۆ ساری داوای خواردنی ئیتالی لە بەرپرسانی چێلسی دەکات

ماوریزیۆ ساری داوای خواردنی ئیتالی لە بەرپرسانی چێلسی دەکات

ماوریزیۆ ساری راهێنەری نوێی چێڵسی ئینگلیزی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کێشەی خواردنی بۆ چارەسەر بکەن، چونکە کێشەی لەگەڵ خواردنی بەریتانی هەیە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ماوریزیۆ ساری کێشەی لەگەڵ خواردنەکانی بەریتانیا هەیە، بۆیە داوای لە سەرپەرشتیارانی یانەکەی کردووە پەنیر و گۆشتی مانگای لە ئیتالیاوە بۆ بهێنن، چونکە پێیوابووە ئەگەر بەمشێوەیە نەبێت کێشەی خواردنی چارەسەر نابێت، تەنانەت ساری داوای قاوەی ئیتالیشی کردووە بۆ ئەوەی لە ئیتالیا بۆی بهێنن.
ماوریزیۆ ساری 59 ساڵان سەرەتای ئەم مانگە بەفەرمی بووە راهێنەری چێڵسی، کە وەرزی رابردوو لەگەڵ ناپۆلی پلەی دووەمی لە سێریا ئەی بەدەستهێنا.