مارکۆ ئەسینسیۆ لەبەر ژانی ددانی بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد

گومان دەکرێت سبەی نەتوانێت بەرامبەر ئالاڤێس یاریی بکات

مارکۆ ئەسینسیۆ بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد و لەوانەیە نەتوانێت سبەی بەشداریی یاریی ریال مەدرید و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مارکۆ ئەسیسنیۆ بەهۆی ژانی ددانی نەیتوانیوە بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید بکات و گومان دەکرێت بتوانێت بەشداریی یاریی سبەی ریال مەدرید لە گەڕی بیست و پێنجەمی لالیگا بکات، کە وابڕیارە کاتژمێر 18:15 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ئالاڤێس بکات.
تێخێرۆ و لویسیمی لە تیپی دووەمی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی سبەی بانگهێشتکراون و بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدیان کرد، بەڵام مارسیلۆ و مۆدریچ و کرووس و ڤاییخۆ بەهۆی پێکانەوە هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناو راهێنانەکانی مێرێنگی،
کریستیانۆ رۆناڵدۆش کە لە دوایین یاریی ریال مەدرید بەرامبەر لیگانێس بەشداریی نەکرد و پشووی وەرگرتبوو، بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی کرد.