4 كوچكه‌كه‌ی ریال مه‌درید ترسیان له‌سه‌ر كریستیانۆ دروست كردووه
دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌وروپا، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه 4 كوچكه‌كه‌ی ریال مه‌درید جیهانیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رسام كرد، مۆرینهۆش ده‌ڵێت: هه‌رگیز سێكوچكه‌یه‌كی وا له هیچ شوێنێكی دیكه دروست نابێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئابی 2017، نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ریال مه‌درید بۆ (كاسێمیرۆ، كرووس، مۆدریچ و ئیسكۆ) گه‌ڕانده‌وه و نووسیویه‌تی: له دوایین 3 یاری رابردوو ئه‌م 4 كوچكه‌یه 3 ناسناویان بردۆته‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌هێزی ئه‌م 4 یاریزانه وای له زێدان كردووه كه له‌م هاوینه بیر له كڕینی هیچ یاریزانێكی دیكه نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و 4 كوچكه‌یه سه‌رجه‌م درز و خاڵه لاوازه‌كانیان پڕ كردۆته‌وه.
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هێزی ئه‌م 4 یاریزانه ترسیان له‌سه‌ر پێگه‌ی كریستیانۆش دروست كردووه، به‌جۆرێك كه ئه‌و قورسایی و پیرۆزییه‌ی جارانی نه‌ماوه.
خۆزێ مۆرینهۆ له دوای له‌ده‌ستدانی ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تا دنیا ماوه كه‌س ناتوانێت له پێكهاته‌كه‌ی كۆپییه‌كی وه‌ك ئه‌م 4 یاریزانه دروست بكات.
ریال مه‌درید رۆژی یه‌كشه‌ممه به ئاماده‌بوونی 4 كوچكه‌كه‌ی له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 21:00 ده‌بێته میوانی بارسێلۆنا.