له جامی كیشوه‌ره‌كان، زۆرترین قسه له باره‌ی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ده‌كرێت
لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٧ بۆیەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێدا لە یاریی نێوان پۆرتوگاڵ و مێکسیکۆ له رێگه‌ی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی گۆڵێک رەتکرایەوە، لە یاریی نێوان چیللی و کامیڕۆنیش بە پشتبەستن به ناوبژیوانی ڤیدیۆیی سەرەڕای ئەوەی یاریدەدەرەکەی ئاڵاکەی بەرزکردەوە و بە ئۆفسایدی هەژمارکرد، بەڵام ناوبژیوان گۆڵێکی هەژمارکرد.
له جامی كیشوه‌ره‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ده‌كرێـت، ئه‌وه‌نده قسه له‌سه‌ر ئه‌ستێره و ئه‌نجامی یارییه‌كان ناكرێت، به‌وپێیه‌ی لە سێ یاری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه 5 جار پەنا بردرایە بەر ناوبژیوانی ڤیدیۆیی و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاڵ له ناوبژیوانی ڤیدیۆیی تێ ناگات
فێرناندۆ سانتۆس، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ده‌ڵێت: ئەمە یسایەکی نوێیە، ئەگەر ئەمە بۆ تۆپی پێ سووی هەبێت ئەوا شتێکی نایابە، بەڵام پێویستە ئێمە بەئاگا بین، هێشتا کەس نازانێت یاساکان بۆ پەنا بردنە ناوبژیوانی ڤیدیۆیی چین، من هەوڵم دا بۆ ئەوەی بزانم بۆ گۆڵەکەمان رەتکرایەوە، بەڵام ئەمە کاتی دەوێت، بۆیە هەست دەکەم پرۆسەکە تێکەڵ و پێکەڵ و سەرلێشێواو دیارە.
گۆنزالۆ خارا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كامیرۆن، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ده‌ڵێت: ناوبژیوانی ڤیدیۆیی هەنگاوێكی باشە، بەڵام کاتێكی زۆریش بەهەدەر دەدات.
ئه‌ستێره دیاره‌كه‌ی چیللی چی ده‌ڵێت؟
ئارتۆرۆ ڤیدال یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی كه یه‌كه‌مین گۆڵی بۆ وڵاته‌كه‌ی له جامی كیشوه‌ره‌كان تۆمار كرد، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر لەگەڵ ناوبژیوانی ڤیدیۆیی رابێین، تۆپی پێ پێشدەخات.
ئەنتۆنیۆ پیزی هێشتا له پرۆسه‌كه دڵنیا نییه
ئه‌نتۆنیۆ پیزی راهێنه‌ری ئارجێنتینای هه‌ڵبژارده‌ی چیللی دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌سه‌ر كامیرۆن له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: نابێت بڕیاری خێرا له باره‌ی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بده‌ین، پێویستە چاوەڕێ بکەین، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه كاتی ده‌وێت تا بزانین سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان نا.
وه‌زیری وه‌رزشی رووسیا به ناوبژیوانی ڤیدیۆیی سه‌رسامه
ڤیتاڵی موتکۆ وه‌زیری وه‌رزشی رووسیا له باره‌ی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: سەرسامم بە پرۆسەکە و پەستانی سەر ناوبژیوان کەم دەبێتەوە، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به هه‌موو لایه‌ك ده‌كات و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌كات.